بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانت هەموو ٣٠ خولەك جارێك بجوڵێ
توێژەران ئەوەیان ڕوونکردووەتەوە، پەیوەندییەکی ڕاستەوانە هەیە لە نێوان ئەو کاتەی کە کەسەکان بە دانیشتن بەسەری دەبەن لەگەڵ مردنی لە ناکاودا.بە پشتبەستن بە توێژینەوەیەك کە ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی ئاماژەی پێکردووە و ٨ هەزار کەسی پێگەیشتووی لە خۆ گرتووە، دەرکەوتووە کە دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر ئەگەری مردنی لە ناکاو زیاتر دەکات، بەڵام ئەو کەسانەی کە کەمتر لە ٣٠ خولەك دادەنیشن ئەگەری مردنی لە ناکاویان کەمترە.بۆ ئەم مەبەستە کۆمەڵەی تەندروستی دڵی ئەمەریکی وتەیەکی بڵاوکردووەتەوە "کەمتر دابنیشە و زیاتر بجوڵێ"، هەر لەم بارەیەوە توێژەری سەرەکی توێژینەوە نوێیەکە و زانای بواری توێژینەوە لە بەشی پزیشکی زانکۆی کۆڵۆمبیا کیس دیاز ئەوەی ڕوونکردەوە، دەبێت بە وردی و لەسەرخۆ بجوڵێن و وەرزش بکەن، بۆ نمونە کەسانی پێگەیشتوو دەبێت وەرزشی زۆر قورس نەکەن بەڵکو وەرزشی ئاسان بکەن بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و ٣٠ خولەك لە هەفتەیەکدا.بە پێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی ڕۆژانە بۆ ماوەی ١٣ کاتژمێر دادەنیشن ئەگەری مردنی لە ناکاویان زیاتر بە بەراورد بەو کەسانەی کەمتر لە ١١ کاتژمێر دادەنیشن.
بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانت هەموو ٣٠ خولەك جارێك بجوڵێ
Reviewed by Unknown
on
سبتمبر 21, 2017
Rating:
Reviewed by Unknown
on
سبتمبر 21, 2017
Rating:

ليست هناك تعليقات: