لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەیمار و کاڤانی دروستکرا
ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمان بڕیاریدا تەداخولی کێشەکانی نێوان نەیمار و کاڤانی بکات بۆ ئەوەى بەزوترین کات چارەسەر ببێت.
رۆژنامەى لیکیپی فەرەنسی دوپاتیکردۆتەوە کە بە راى زۆرینەى ئەندامانی یانەى پاریس سانجێرمان پێویستە هەردوو یاریزان نەیمار و کاڤانی بانگهێشت بکرێن و دانیشتنیان لەگەڵدا بکریت.
بە پێی هەواڵی ئەو رۆژنامەیە ، ئەمرۆ هەردوو یاریزان کاڤانی نەیمار بانگهێشتی کۆبونەوەیەک دەکرێن کە جگە لەوان ، ئۆناى ئیمری راهێنەر و ئانتیرۆ هنریکی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکە و ماسکوێل ئەندرادی رێکخەری پاریس سانجێرمان تیایدا بەشداری دەکەن.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردۆتەوە کە ئەمرۆ کۆتای دەهێنرێت بەو ناکۆکیەى لەنێوان ئەو دوو هێرشبەرە دروستبوە.
لەسەر لێدانەکانی سزا و راستەوخۆ چەند جارێکە کێشە لە نێوان نەیمار و کازانی دروست دەبێت و زومی کامێراکانیش بە رونی دەیگوازێتەوە.
لیژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نەیمار و کاڤانی دروستکرا
Reviewed by Unknown
on
سبتمبر 20, 2017
Rating:
Reviewed by Unknown
on
سبتمبر 20, 2017
Rating:

ليست هناك تعليقات: