Top Ad unit 728 × 90

لە سلێمانى کچە ڕۆژنامەنوسێک کۆچی دوایی کر

ئەژین قادر کچە ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ بە هۆى نەخۆشیەوە گیانی لە دەستدا.
ئەژین قادر ٥ی ئەیلولی ١٩٨٤ لە شاری سلێمانى لەدایكبووە، و دانیشتووی شاری سلێمانییە، زیاتر لە سێ ساڵە وەک ڕۆژنامەنوس و فۆتۆگرافەر لە دەزگاکانى راگەیاندن کار دەکات، هەروەها ساڵێک وەکو فۆتۆگرافەر لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کارى کردووە.
کاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند بەخەم و پەژارەو ناسۆرێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووس و وێنەگری لێهاتوو خاتوو ئەژین قادر ڕاگەدەیەنین.
وتیشى بەرە بەیانی ئەمڕۆ 20/9/2017 بۆ یەكجاری بەجێی هێشتین و ناوبراو وێنەگرێكی كارامەو لێهاتوو بوو، بەچەند ساڵێكی كەم توانی شوێنی خۆی لەبواری فۆتۆگراف و دنیای ڕۆژنامەوانیدا بكاتەوە.
راشیگەیاند بەجێهێشتنی ئەژین داخێكی گەورەبوو بۆ سەرجەم هاوڕێیان و هاوكاران و ڕۆژنامەنووسانی سنوورەكەو كۆستێكی نەبڕاوەش بوو لەبواری میدیایی ژناندا.
سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ئاماژەى بەوەشکرد زۆر بە داخین بۆ لەدەستدانی ئەو رۆحە پەپولە ئاسایەو هیوادارین بەهەشتی بەرین دوا مەنزڵگای بێت، ئەمەش دوا كۆستی ئێمەی ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەكەی ئەژین بێت.
لە سلێمانى کچە ڕۆژنامەنوسێک کۆچی دوایی کر Reviewed by Unknown on سبتمبر 20, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.