Top Ad unit 728 × 90

جوڵانەوەی نەخێر: تا کاتژمێر 5 ڕێژەی بەشداری لە سەدا ٤٣ بووە


جوڵانەوەی نەخێر لە ئێستادا لە دەڵێت، تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە ڕێژەی بەشداریکردنی هاوڵاتیان لە دەنگدانی سەربەخۆیی هەرێمدا %٤٣ بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی نێردراوە، جوڵانەوەی نەخێر ئاماژە بەوە دەکات، ڕێگرییان لێکراوە بۆ چاودێری سندوقەکانی دەنگدان و کۆمسیۆن دەستی دەستی پێکردوون.

دەشڵێت، لە سەرەتای راگەیاندنی ریفراندۆمی ٢٥ ی ئەیلولەوە، ھەڵمەتێکی سیستەماتیك و رێکخراو لە دژی بەرەی (نەخێر) و ھەڕەشە و فشار لە دژی لایەنگر و پشتیوانەکانی بەڕێوەچوو.

هەروەها ڕاشیدەگەیەنێت "کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی، دواجار بێلایەنی خۆیان لەدەست دا و بەشدارییان کرد لەو فشار و تەنگپێھەڵچنینە سیستەماتیکەی خرایە سەر بەرەی (نەخێر) و بەم کارەشیان ئەم ریفراندۆمەیان بە تەزویر و پێشێلکاری فراوان بێمانا و بێبایەخ کرد."
ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلول هاوڵاتیانی هەرێم چوونە سەر سندوقی دەنگدان بۆ بەشداریکردن لە ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و بڕیارە تا کاتژمێر شەش دەنگدان بەردەوام بێت.
جوڵانەوەی نەخێر: تا کاتژمێر 5 ڕێژەی بەشداری لە سەدا ٤٣ بووە Reviewed by Unknown on سبتمبر 25, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.