Top Ad unit 728 × 90

کەریم بنزیمە بۆندەکەى تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید نوێکردەوە.

کەریم بنزیمە بۆندەکەى تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید نوێکردەوە.
ئیدارەى ریاڵ مەدرید گەیشتە رێکەوتنی کۆتایی بۆ نوێکردنەوەى بۆندەکەى بنزیمە بۆ دوو ساڵی تر ، پاش ئەوەى پێشتر بۆندەکەى لە 2019 کۆتایی هات.
بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، بنزیمە لەکاتی نوێکردنەوەى بۆندەکەى موچەکەى بۆ حەوت ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆ بەرز دەکرێتەوە کە لەوەى پێشتری زۆرترە.
هەروەها نرخی هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشی بۆ یەک ملیار یۆرۆ زیاد دەکرێت.
بریارە سبەى بنزیمە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا و لەبەرچاوی هاندەران وراگەیاندنەکان ، ئیمزا لەسەر گرێبەستە نوێیەکەى بکات.
بنزیمە هەست ساڵە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە کردوەو زۆربەى وەرزەکانیش لە پێکهاتەى سەرەکی بەشداری کردوە.

کەریم بنزیمە بۆندەکەى تا ساڵی 2021 لەگەڵ یانەى ریاڵ مەدرید نوێکردەوە. Reviewed by Unknown on سبتمبر 20, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.